Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌ده‌غه‌ی دیداری ئۆجالان و پارێزه‌رانی هه‌ڵگیرا


په‌یام

توركیا قه‌ده‌غه‌ی دیدار له‌سه‌ر سه‌رۆكی به‌ندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌ڵگرت.

(عه‌بدولحه‌مید گیول)، وه‌زیری دادی توركیا ڕایگه‌یاند: قه‌ده‌غه‌ی دیداری نێوان عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری به‌ندكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) و پارێزه‌رانی، هه‌ڵگیراوه‌.

به‌ وته‌ی وه‌زیری دادی توركیا "له‌مه‌ودوا پارێزه‌ران ده‌توانن سه‌ردانی ئیمرالی بكه‌ن".

ڕۆژی 6 /5 /2019 پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان، دوای هه‌شت ساڵ یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنیان له‌ زیندانی ئیمراڵی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دا.

عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ ساڵی (1999) ده‌ستگیركرا و له‌ زیندانی دورگه‌ی ئیمراڵی له‌ توركیا زیندانیی كراوه‌، له‌ ساڵی (2011)ـه‌وه‌ رێگه‌ به‌ تیمی پارێزه‌رانی نه‌دراوه‌ هیچ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی (811) جار داوایان بۆ سه‌ردانی ئیمراڵی‌و دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان پێشكه‌ش كردووه‌.




267 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2019

بابەتی زیاتر