Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی تاوانبارێکی راگەیاند


په‌یام

ئاسایشی ھەولێر دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە ئەنجامدەری تەقینەوەکەی بەردەم کۆمەڵگەی رۆشنبیرییە کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا لە مووسڵ روویدا. 

لە راگەیاندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر رایدەگەیەنێت کە لە دوای رووداوی تەقینەوەی تیرۆریستی ماتۆڕسکیلێک لە شاری مووسڵ لە بەردەم کۆمەڵگەی رۆشنبیری لە رۆژی چواری ئایاری ٢٠١٩ لە لایەن سەرچاوەکانمان زانیاریمان پێگەیشت لەسەر تاوانباری راکردوو کە ھەڵسابوو بە ئەنجامدانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە. 

ئاسایشی ھەولێر راشیگەیاندووە "تیمەکانی ئێمە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردەیان لەسەر کرد و تواندرا تاوانبار ئەحمەد محەمەد مھێدی ساڵح دەستگیربکرێت و پاش لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانی بە تاوانەکەیدا نا". 

لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە "لەئێستادا ناوبراو بەندە بە مادەی چوارەم/١ی تیرۆر، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی تایبەتمەندی یاسایی ھەماھەنگی دەکرێت لەگەڵ دادگای پەیوەندیدار لە حکوومەتی فیدراڵی بۆ رادەستکردنیان و گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی".


1548 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2019

بابەتی زیاتر