Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ریتانیا سه‌ربازانی له‌ عێراق‌و كه‌نداو ده‌خاته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌


په‌یام

به‌ریتانیا ئاستی مه‌ترسییه‌كانی بۆ سه‌ر دیبلۆماتكاران‌و سه‌ربازان‌و فه‌رمانبه‌رانی له‌ عێراق‌و كه‌نداو به‌رزكره‌وه‌.

ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ بڵاویانكرده‌وه‌: به‌ریتانیا ئاستی مه‌ترسییه‌ ئه‌منییه‌كانی بۆ سه‌ر سه‌ربازان‌و دیبلۆماتكاران‌و كارمه‌ندانی له‌ عێراق به‌رزكرده‌وه‌.

كه‌ناڵی سكای نیوزی به‌ریتانی، ڕایگه‌یاند: به‌ریتانیا فه‌رمانی داوه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی‌و خێزانه‌كانیشیان له‌ سعودیه‌ ‌و كوه‌یت‌و قه‌ته‌ر كه‌ له‌وپه‌ڕی ئاگادارییدا بن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و هۆشدارییدانه‌ی به‌ریتانیا به‌ فه‌رمانبه‌ران‌و كارمه‌ندانی له‌ عێراق‌و وڵاتانی كه‌نداو وه‌ك خۆیان ده‌ڵێ "زیادبوونی مه‌ترسییه‌كانی ئێرانه‌".
سكای نیوز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ حكومه‌تی به‌ریتانیاوه‌ به‌دووری نه‌زانی ئێران‌و هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌نگاو دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به‌ریتانیا ‌و ئه‌مریكا‌و هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بهاون.

ئه‌مه‌و تائێستا حكومه‌تی به‌ریتانیا به‌ فه‌ڕمی هیچ قسه‌یه‌كی له‌وباره‌وه‌ نه‌كردووه‌.


306 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2019

بابەتی زیاتر