Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی ئه‌مریكا باری نائاسایی ڕاگه‌یاند


په‌یام

سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باری نائاسایی بۆ بوونی هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ته‌كنۆلۆجیای زانیاری وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی نیوز، ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه‌، (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆكی ئه‌مریكا واژۆی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی كرد بۆ ڕاگه‌یاندنی باری نائاسایی له‌باره‌ی ته‌كنۆلۆجیای زانیاری وڵاته‌كه‌ی‌و ڕایگه‌یاند: ئه‌و كاره‌ی له‌پێناوی پاراستنی تۆڕی كۆمپیوته‌ری وڵاته‌كه‌ی كردووه‌.

فه‌رمانه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی تره‌مپ، به‌كارهێنانی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی‌و تۆڕی ئینته‌رنێتی بیانی له‌ كۆمپانیا نێوخۆییه‌كانی ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات‌و پێیوایه‌ مه‌ترسی بۆ ئاسایشی نیشتیمانی دروست ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده‌ فه‌رمانه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی تره‌مپ ناوی هیچ كۆمپانیایه‌كی نه‌هێناوه‌، به‌ڵام پێده‌چێت هواوی وڵاتی چینی كردبێته‌ ئامانج.

لای خۆیشیه‌وه‌ چین ڕایگه‌یاند: سنورداركردنی كاره‌كانیان له‌ ئه‌مریكا ته‌نها زیان به‌هاووڵاتیانی ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نێت.

له‌ چه‌ند مانگی رابردوودا چه‌ندین وڵات، له‌نێویاندا ئه‌مریكا، هۆشیارییان داوه‌ له‌وه‌ی هواوی تۆڕه‌كانی به‌ مه‌به‌ستی سیخوڕیی بۆ چین به‌كارده‌هێنێت، ئه‌و كۆمپانیایه‌ش تۆمه‌ته‌كان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌.

159 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2019

بابەتی زیاتر