Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌یماننامه‌ی تایبه‌ت به‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی تۆڕی ئینته‌رنێت وژاۆ كرا


په‌یام

له‌ پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا، په‌یماننامه‌ی ڕێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ت‌و ڤیدیۆی هاندانی توندوتیژی له‌ ئینته‌رنێتدا له‌ژێر ناوی (بانگه‌وازی كرایست چێرچ)، واژۆ كرا.

گه‌ڵاڵه‌ی په‌یماننامه‌كه‌، له‌دوای‌ هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ی شاری‌ (كرایست چێرچ) له‌ نیوزله‌ندا، دروست بووه‌ كه‌ 50 كه‌سی تێدا كوژران، هێرشبه‌ره‌كه‌ش ڕووداوه‌كه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ فه‌یسبووكدا بڵاوكرده‌وه‌.

په‌یماننامه‌كه‌، 17 وڵات‌و هه‌شت كۆمیانیای گه‌وره‌ی ته‌كنه‌لۆجیا واژۆیان له‌سه‌ر كرد.

جگه‌ له‌ ئه‌مریكا كه‌ واژۆی نه‌كرد، هه‌ریه‌ك له‌: ئوستوڕالیا، كه‌نه‌دا، كۆمسیۆنی ئه‌وروپا، ئیتاڵیا، یابان، ئوردون، هند، ئیندۆنیزیا، هۆڵه‌ندا، نیوزله‌ندا، سه‌نیگال، به‌ریتانیا ‌و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌، له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانیش: ئه‌مازۆن، ده‌یلی موشن، فه‌یسبووك، گۆگوڵ، مایكرۆسۆفت، یوتوب، كیووانت‌و تویته‌ر، بڕیاریاندا پابه‌ندی په‌یماننامه‌كه‌ بن.

به‌پێی په‌یماننامه‌كه‌، سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌ ڕێی ئینته‌رنێته‌وه‌، ده‌گیرێنه‌ به‌ر، هاوكاتن له‌گه‌ڵ پاراستنی مافی مرۆڤ‌و ئازادییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كان‌و ئازادی بیروڕا.



156 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2019

بابەتی زیاتر