Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌وڵاتێكی تری دیموكراسی؛ حیجاب قه‌ده‌غه‌كرا


په‌یام

نه‌مسا داپۆشینی سه‌ر و قژ له‌ كچانی قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

په‌ڕله‌مانی نه‌مسا پڕۆژه‌یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی له‌چكی له‌ نێو قوتابخانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان په‌سه‌ند كرد.

پڕۆژه‌یاساكه‌ هاوپه‌یمانی ڕاستڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتدار پێشكه‌شی كردووه‌‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات "هه‌ر پۆشاكێك ڕه‌هه‌ندی ئایینی‌و بیروباوه‌ڕی هه‌بێت‌و سه‌ر دابپۆشێت"‌و بۆ خۆپاراستنیش له‌ تۆمه‌تی "جیاكاری‌ ڕه‌گه‌زی" خۆی پاراستووه‌ له‌وه‌ی به‌ ئاشكرا ناوی (باڵاپۆشی ئافره‌تانی موسڵمان) بهێنێت.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوی (سه‌رپۆش)‌و (باڵاپۆش)ی نه‌هێناوه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌ردوو پارتی ڕاستڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتدار (پارێزگاران)‌و (ئازادی توندڕه‌و) به‌ ئاشكرا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ ئامانج له‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ باڵاپۆشی‌و سه‌رپۆشی ئیسلامییه‌.

(وندلین مۆله‌رز) كه‌ له‌ كه‌رتی فێكردنی پارتی ئازادی توندڕه‌و كار ده‌كات ده‌ڵێ: پڕۆژه‌كه‌ دژ به‌ ئیسلامی سیاسی نووسراوه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌ یه‌كێتی موسڵمانانی نه‌مسا یاساكه‌ به‌ بێ "ئابڕوویی" ناوده‌بات، دووریش نییه‌ له‌لایه‌ن پارته‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌وه‌ به‌ پاساوی "جیاكاری ڕه‌گه‌زی"، له‌ دادگای ده‌ستووری تانه‌ی لێ بدرێت.

1972 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2019

بابەتی زیاتر