Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دوو پاسی‌ سه‌ربازانی‌ توركیای‌ له‌ قه‌زای‌ ئامێدی‌ كرده‌ ئامانج


په‌یام

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دوو پاسی‌ سه‌ربازانی‌ توركیای‌ له‌ قه‌زای‌ ئامێدی‌ كرده‌ ئامانج. به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رسنگ ده‌ڵێت: سێ‌ سه‌رباز و دوو شۆفێره‌كه‌ بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یاندا بۆ وڵاته‌كه‌یان، دوو پاسی‌ سه‌ربازانی‌ توركیا له‌ ڕێگای‌ نێوان ئامێدی‌ - دهۆك و، له‌ نزیك ناحیه‌ی سه‌رسنگ، به‌ بۆمبی‌ چێندراو كرانه‌ ئامانج.

نه‌شوان حوسنی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سه‌رسنگ، به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: ڕووداوه‌كه‌ له‌ نزیكی كاتژمێر یازده‌ و 30 خوله‌كی‌ پێش نیوه‌ڕۆ ڕووی‌ داوه‌ و، تێیدا پێنج كه‌س بریندار بوون كه‌ سیانیان سه‌ربازی توركیان، دوانه‌كه‌ی‌ دیكه‌یش شوفێری پاسه‌كان بوون و به‌ ڕه‌گه‌ز كوردن.

ناوبراو وتیشی‌: برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی دهۆك گوازرانه‌وه‌ و، ئێستا ڕه‌وشی ته‌ندروستییان جێگیره‌.

ئه‌و سه‌ربازانه‌ له‌ سه‌ربازگه‌یه‌كی توركیاوه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ناحیه‌ی‌ بامه‌ڕنێ‌، ویستوویانه‌ بگه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ بۆ توركیا.
تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی‌ نه‌گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.


558 جار خوێندراوەتەوە
16/05/2019

بابەتی زیاتر