Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داعش به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری مه‌نبه‌جی له‌ سوریا، له‌ئه‌ستۆگرت

ڕێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌ی له‌ ئه‌ستۆگرت كه‌ له‌ بنكه‌یه‌كی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ شاری‌ مه‌نبه‌جی سه‌ر به‌ پارێزگای حه‌ڵه‌ب ڕوویدا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، هێزه‌كانی ئاسایشی نێوخۆی مه‌نبه‌ج ڕایگه‌یاند: عه‌سری ڕۆژی ڕابردوو، خۆكوژێك ئۆتۆمبێلێكی به‌ بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن له‌ نێو قوتابخانه‌یه‌كی كشتوكاڵی له‌ باكووری خۆرهه‌ڵاتی مه‌نبه‌ج ته‌قانده‌وه‌.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ئه‌ندامێكی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراوه‌‌و 10 كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون كه‌ سیانیان منداڵن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی هه‌واڵ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا پێنج ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون كه‌ یه‌كێكیان به‌رپرسێكی ده‌زگا ئه‌منییه‌كه‌ بووه‌.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ جگه‌ له‌ زیانی گیانی زیانی ماددی گه‌وره‌ی به‌ باڵه‌خانه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كه‌ و ده‌وروبه‌ری گه‌یاندووه‌.


172 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2019

بابەتی زیاتر