Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبوونه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆن‌و حكومه‌تی به‌ریتانیا له‌ پرسی برێكسیت شكستی هێنا.

(جێرێمی كۆربین) سه‌رۆكی پارتی كرێكاران، گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ڕێكه‌وتنی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا (برێكسیت)، شكستی هێناوه‌.

جێرێمی كۆربین له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ (تێرێزا مه‌ی) سه‌رۆك وه‌زیران نووسیویه‌تی: له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان پارته‌كه‌م‌و پارتی پارێزگارانی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌باره‌ت به‌ تێپه‌ڕاندنی ڕێككه‌وتننامه‌ی برێكسیت له‌ په‌رله‌مان، كشاوینه‌ته‌وه‌.

كۆربین ڕایشیگه‌یاندووه‌ "نه‌مانتوانی جیاوازییه‌ سیاسییه‌كانی نێوانمان تێپه‌ڕێنین، له‌وه‌ش گرنگتر، حكومه‌ته‌كه‌تان تا دێت لاواز و له‌رزۆك ده‌بێت و ئه‌مه‌ش به‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ هیچ شتێك كه‌ له‌سه‌ری ڕێكده‌كه‌وین گره‌نتی نییه‌".

كۆربین جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ پارته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ده‌نگدان به‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی برێكسیت كه‌ پێشتریش سێ جار له‌ په‌رله‌مان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌.


263 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2019

بابەتی زیاتر