Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ زیاتر له‌ چوار ملیۆن به‌رمیل جێگیر بووه‌.

(فه‌یاز حه‌سه‌ن نیعمه‌) بریكاری پێشكه‌وتوو له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، به‌ ڕۆژنامه‌ی (سه‌باح)ی ڕاگه‌یاندووه‌: تێكڕای هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق له‌ چوار ملیۆن و400 هه‌زار به‌رمیلی ڕۆژانه‌دا جێگیر بووه‌‌و ئه‌و بڕه‌ش هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك‌و هه‌رێمی كوردسـتـانیش له‌خۆده‌گرێت.

سه‌باره‌ت به‌ ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق، بریكاری‌ وه‌زاره‌تی نه‌وت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "بێگومان سه‌قامگیری زیاتر ئه‌و ڕێژه‌یه‌ زیاتر و به‌رزتر ده‌كاته‌وه‌".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ‌و سه‌باره‌ت به‌ داخستنی گه‌رووی هورمز و كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌م و هه‌نارده‌ی نه‌وتی عێراق، نیعمه‌ وتی: "هه‌موو ده‌وڵه‌تێك خۆی له‌وه‌ ده‌پارێزێت ئه‌و گه‌رووه‌ دابخات، چونكه‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئابووری جیهان هه‌یه‌، هیوادارین ئه‌وه‌ش‌ ڕوو نه‌دات، به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانیشیدا جێگره‌وه‌ی دیكه‌ بۆ به‌بازاڕكردن هه‌یه‌".


159 جار خوێندراوەتەوە
17/05/2019

بابەتی زیاتر