Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق: هه‌رێم تائێستا داهاتی یه‌ك دڵۆپ نه‌وتی نه‌گه‌ڕاندۆته‌وه‌

په‌یام

عاصم جیهاد، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق به‌ده‌نگی‌ ئه‌مریكای‌ راگه‌یاندووه‌، گه‌یشتووینه‌ته‌ ناوەڕاستی مانگی پێنج و هێشتا هەرێم پابه‌ند نه‌بووه‌ به‌جێبەجێکردنی‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ عێراقه‌وه‌و لەسەرەتای ئه‌مساڵەوە تائێستا هیچ داهاتێکی نەوتی نەگەڕاندۆتەوە بۆ به‌غدا.

راشیگه‌یاندووه‌: "ئەم ڕادەستنەکردنە دەبێتە مایەی کورتهێنان لەبودجەی ساڵی 2019داو بێگومانیش بەئەندازەی خۆی کاریگەریی نەرێنی دەبێت بەسەر بڕی دیاریکراوی بودجەی هەرێم‌و پارێزگاکانی تری عێراقەوە، چونکە بودجەی وڵات بەشێوەیەکی سەرەکی کەوتۆتە سەر داهاتی نەوت."

له‌باره‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمه‌وه‌، عاصم جیهاد وتی "پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە سەر بڕیاری حکومەتی عێراق".

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق وتیشی "پابه‌ندبون بەیاسای‌ بودجەوە شتێک نییە چاوپۆشی لێبکرێت."

به‌پێی‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2019ی‌ عێراق، دەبێت حكومه‌تی‌ هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای (سۆمۆ)وە بفرۆشێت‌و داهاتەکەش بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حکومەتی عێراق.

198 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2019

بابەتی زیاتر