Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكانه‌ هه‌یه‌ كه‌ به‌سه‌ر كه‌نداوی به‌سرا و عومماندا ده‌ڕۆن

په‌یام

به‌هۆی گرژییه‌كانی‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێران هۆشداری ده‌درێت له‌ مه‌ترسی ئه‌منی له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكانه‌ی‌ گه‌شت به‌ سه‌ر كه‌نداوی به‌سرا و كه‌نداوی عومماندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی فیدڕاڵی له‌ ئه‌مریكا به‌هۆی گرژییه‌ سه‌ربازیی و سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران هۆشداری دا له‌ مه‌ترسی ئه‌منی به‌و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانیانه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان به‌ سه‌ر كه‌نداوی به‌سرا و كه‌نداوی عومماندا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی فیدڕاڵی له‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌ به‌هۆی گرژییه‌ سیاسییه‌كان و جموجۆڵه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌و گه‌شته‌ ئاسمانیانه‌ی به‌سه‌ر كه‌نداوی به‌سرا و عومماندا ئه‌نجام ده‌درێن رووبه‌ڕووی مه‌ترسی "پێناسه‌كردنی هه‌ڵه‌" ده‌بنه‌وه‌.

له‌ هۆشدارییه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ بتواندرێ ده‌ستوه‌ربدرێته‌ سیسته‌می هاتوچۆی فڕۆكه‌كان یان بێئه‌وه‌ی پێشتر هۆشداری بدرێت په‌یوه‌ندییه‌كان ببڕێندرێن.

396 جار خوێندراوەتەوە
18/05/2019

بابەتی زیاتر