Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جه‌زائیر.. خۆپیشاندان دژی داروده‌سته‌ی ڕژێمه‌كه‌ی بوته‌فلیقه‌ به‌ڕێوه‌چوو

په‌یام

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ قوتابیانی‌ جه‌زائیر رژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان دژی كارده‌به‌ستانی‌ سه‌ر به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ ئه‌نجامدا.

خۆپیشاندانه‌كه‌ له‌ شاری جه‌زائری پایته‌خت به‌ڕێوه‌چوو، به‌رده‌وامبوونی داروده‌سته‌كانی رژێمه‌كه‌ی عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ره‌تكرایه‌وه‌.

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا 10 هه‌زار قوتابی به‌شداریانكرد و له‌ به‌رده‌م زانكۆ له‌ شاری جه‌زائر گردبوونه‌ته‌وه‌ و له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا، به‌رده‌وامبوونی داروده‌سته‌كانی رژێمی پێشوو عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات له‌ لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران دورشمی دژبه‌ عه‌بدولقادر بن ساڵح سه‌رۆكی كاتی، و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌و ولاَته‌ ده‌وته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ بڕیاردراوه‌ له‌ چواری ته‌مووزی داهاتوو له‌و وڵاته‌ ئه‌نجام بدرێت.

129 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2019

بابەتی زیاتر