Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق داوا له‌ ئیكسۆن مۆبیل ده‌كات كارمه‌نده‌كانی بۆ كێڵگه‌ی قوڕنه‌ بگێڕێته‌وه‌

په‌یام

(تامر غه‌زبان) وه‌زیری نه‌وتی عێراق به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ بڕیاره‌كه‌ی كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبیل) بۆ گواستنه‌وه‌ی كارمه‌نده‌ بیانییه‌كانی له‌ كێڵگه‌ی (قوڕنه‌) له‌ به‌سره‌، گرت‌و داوای كرد ده‌ستبه‌جێ بیانگه‌ڕێنێته‌وه‌.

له‌ په‌یامێكی دا بۆ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه‌، (تامر غه‌زبان) وه‌زیری‌ نه‌وت‌و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری‌ وزه‌ ڕایگه‌یاند: ئه‌و بڕیاره‌ بێ پاساو و قبوڵ نه‌كراوه‌‌و پێویسته‌ كۆمپانیاكه‌ به‌پێی گرێبه‌ست ئه‌و كارمه‌ندانه‌ بگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

غه‌زبان وتیشی: دۆخی ئه‌منی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی باشووری عێراق هاوشێوه‌ی ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه‌ ئارام‌و سه‌قامگیره‌.

له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، ئیكسۆن مۆبیلی ئه‌مریكی بڕیاریدا كارمه‌نده‌ بیانییه‌كانی له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی (قوڕنه‌ی ڕۆژئاوا ـ یه‌ك) له‌ باشووری عێراق بۆ (دوبه‌ی) بگوازێته‌وه‌. 

وه‌زیری‌ نه‌وتییش ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمپانیاكه‌ی به‌ "سیاسی" ناوبرد و بۆ "ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه‌" كه‌ به‌هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه‌ دروستبووه‌، گێڕایه‌وه‌.

136 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2019

بابەتی زیاتر