Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌سه‌ر پرسی ئێران، ئه‌مریكا په‌یامێكی توندی به‌ به‌رپرسانی عێراق داوه‌

په‌یام

ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست دیوای شاراوه‌ی دیدار و گفتوگۆكانی (مایك پۆمپیۆ) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق ئاشكراكرد.

واشنتۆن پۆست نووسیویه‌تی: پۆمپیۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق په‌یامێكی توندی پێداون‌و داوای لێكردوون ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا نابن، پشتیوانی ئێرانیش مه‌كه‌ن.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زاری‌ سێ به‌رپرسی ئه‌مریكییه‌وه‌ كه‌ نه‌یانویستووه‌ ناوه‌كانیان ئاشكرابكرێت نووسیویه‌تی "سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌شتی ئه‌م مانگه‌ی وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ عێراق دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ واشنتۆن زانیاری هه‌واڵگری به‌ده‌ستگه‌یشتووه‌ ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات".

لای‌ خۆیه‌وه‌، عێراق له‌ دوای ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخه‌كه‌ ڕێوشوێنی ئه‌منیی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا گرتووه‌ته‌ به‌ر.

له‌ ئێستادا هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مریكی‌و باڵیۆزخانه‌ و دوو كونسوڵگه‌ری‌و چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌منی‌و نه‌وت‌و وه‌به‌رهێنان، له‌ به‌رانبه‌ریشدا چه‌ند گرووپێكی چه‌كداری هاوسۆزی ئێرانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ عێراقدا هه‌ن.

708 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2019

بابەتی زیاتر