Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ده‌ست به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی موسه‌ننا ده‌كرێت كه‌ سه‌رجه‌میان كوردن

په‌یام

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ست به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی پارێزگای موسه‌ننا ده‌كه‌ن، كه‌ هه‌موو قوربانییه‌كانی ناوی كوردن.

بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وای‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د مه‌نفا پارێزگاری موسه‌ننا وتی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی شه‌هیدان و پارێزگاری موسه‌ننا یه‌كه‌م هه‌نگاوی كردارییان ناوه‌ و تاووتوێی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌یان كردوه‌.

 به‌ره‌ڤان حه‌مدی وتیشی به‌سوپاسه‌وه‌ به‌ڵێنی ته‌واوی هاوكاریان پێداین و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌ست به‌هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌كه‌ ده‌كه‌ین و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی دیكه‌ له‌ سنوره‌كه‌دا هه‌بێت.

له‌ماوه‌ی رابردوودا گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵ له‌پارێزگای موسه‌ننا دۆزرایه‌وه‌ و به‌پێی زانیاریه‌كان سه‌رجه‌م روفاته‌كانی ناو گۆڕه‌كه‌، كوردن و قوربانیانی جینۆسایدی ئه‌نفالن.

229 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2019

بابەتی زیاتر