Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داوا له‌ خێرخوازان ده‌كرێت هاوكاری ماڵەکانی‌ (منداڵان و بەساڵاچوان)ی سلێمانی‌ بكه‌ن

په‌یام

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیدا  داوا له‌ خێرخوازانی سنووری‌ پارێزگای سلێمانی ده‌كات خێرو صەدەقەو زەکاتەکانیان ببەخشنە ئەژماری‌ (کۆمەک و هاوکاری‌ خێرخوازان) بۆ خزمەتی‌ ماڵەکانی‌ (منداڵان و بەساڵاچوان)ی‌ سلێمانی‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:-


(ئاگادارییەک بۆ خێرخوازان و چاکەکاران)

وەک بەشێک لە ئەرکی‌ چاکەکاری‌ کۆمەڵگەو خێرخوازان، لە ژێر ڕۆشنایی‌ ئایەتی‌ خوای‌ گەورە کە دەفەرموێت: (وَتَعَاوَنُوا عَلَى الْبِرِّ وَالتَّقْوَىٰ ۖ وَلَا تَعَاوَنُوا عَلَى الْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ)، ئاگاداری‌ هاووڵاتیانی‌ خۆشەویست و چاکەکارو خێرۆمەندانی‌ سنوری‌ پارێزگاکەمان دەکەینەوە کە دەتوانن خێرو صەدەقەو زەکاتەکانتان ببەخشنە ئەژماری‌ (کۆمەک و هاوکاری‌ خێرخوازان) بۆ خزمەتی‌ ماڵەکانی‌ (منداڵان و بەساڵاچوان)ی‌ سلێمانی‌.

بۆ زانیاریی‌ زیاتری‌ خێرخوازان، بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ سلێمانی‌ لە رێگەی‌ سیستمێکی‌ زۆر شایستەوە پێشوازی‌ لە هاوکارییەکانتان دەکات ئەویش بە دانانی‌ زەکات و صەدەقەو هاکارییەکانتان لە ئەژماری‌ (کۆمەک و هاوکاری‌ خێرخوازان)، کە بە ژمارە (7573) بۆ دینارو ژمارە (1730) بۆ دۆلاری‌ ئەمریکی‌ لە بانکی‌ (ئاڵای‌ هەرێم) تۆمارە، کە بانکەکە دەکەوێتە بەرانبەر پارکی‌ ئازادی‌.

بۆ زانیاری‌ زیاتر، خێرخوازانی‌ بەڕێز دەتوانن ڕاستەوخۆ سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنی‌ زانیاریی‌ زیاترو ڕێنماییان بۆ گەیاندنی‌ خێرو چاکەکانیان، خوای‌ گەورە بەرەکەت بخاتە ماڵی‌ چاکەکاران و خێرخوازانی‌ کۆمەڵگەکەمانەوە.

ناونیشانی‌ بەرێوەبەرایەتی‌ گشتی‌:
سلێمانی‌: گردی‌ جۆگە، بەرانبەر نەخۆشخانەی‌ فێرکاری‌ سلێمانی‌، خوار ئامادەیی‌ هەڵکەوتی‌ کوڕان.
ژمارە تەلەفوون: 053,3230322 – 053,3230318
ناونیشانمان لە ئینتەرنێت: www.socialsuli.com.

ڕاگەیاندنی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ گشتی‌ چاودێری‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتی‌ لە پارێزگای‌ سلێمانی‌
١٩ی‌ ٥ی‌ ٢٠١٩


239 جار خوێندراوەتەوە
19/05/2019

بابەتی زیاتر