Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌فین دزه‌یی: چاوەڕێی حکومەتی عیراقین بۆ دابەشکردنی موچەی ئەو سێ مانگەی کە دواکەوتووە



په‌یام 

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند:"چاوەڕوانی بەغداد دەکەین، بۆ ئەوەی لەگەڵ هەولێر رێک بکەوێت بۆ دابەشکردنی موچەی ئەو سێ مانگەی کە هێشتا دابەشنەکراوە".

 سەفین دزەیی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:" حکومەتی عیراق له‌ ساڵی 2019 سێ موچه‌ی ناردووه‌ كه‌ بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش كراوه‌، یه‌ك موچه‌ بۆ مانگی 12ی 2018 به‌بێ پاشه‌كه‌وت دراوه‌، بۆ ئه‌و سێ مانگه‌ش كه ئێستا موچه‌ دواكه‌وتووه‌ پێویستمان بە "دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن" دۆلاره‌ کە موچەی ئەم سێ مانگەکەی پێ بدرێت و موچە ڕێک بێتەوە".


سەفین دزەیی ئاماژەی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌:" ئێستا ئەو بڕە پارەیە لەبەردەست حکومەتی هەرێم نییە، وە هیوادارین لەگەڵ بەغداد بگەینە ڕێککەوتن کە حکومەتی عیراق بەپێی یاسا دەبێت بودجەی ئەو ماوەیەی لەهەرێمی بڕی لە 2014 ه‌وه‌ بداتەوە هەرێم، ئەگەر گەیشتینە ڕێککەوتن ئەوکات موچەی ئەو سێ مانگەش دەدرێتەوە فەرمانبەران".


وتەبێژی حكومه‌تی هه‌رێم، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌:" حکومەتی هەرێم ماوەی ساڵێک زیاترە بەنووسراو، بەفەرمی، بە لێدوان و قسەش ئامادەیی خۆی پیشان داوە بۆ گفتوگۆکران و چارەسەرکردنی کێشەی نەوت، بەڵام دەبێت بەغداد کاتی کۆبونەوەکە دیاریبکات، هەرێمی کوردستان لەڕووی پرنسیپه‌وە هیچ کێشەی لەگەڵ ئەوەدا نییە كه‌ ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ ڕاده‌ستی به‌غداد بكات، بەڵام کۆمەڵێک بابەتی تر هەیە کە پێویستە لەو پڕۆسەیە چاره‌سه‌ربكرێت، واته‌ حکومەتی هەرێمی کوردستان چ ئێستا چ لە کابینەی داهاتوو لەسەر ئەو مەلەفە ئاماده‌یه‌ گفتوگۆیەکی جدی بکات وە چارەسەرێکی بنەڕەت و گونجاو بدۆزێتەوە تا بتوانرێت ئەو دڵە ڕاوکێیە و ئەو گرفتە و ئەو مقۆ مقۆیە کە هەندێک لایەن نانی خۆیانی پێدەخۆن لە پەرلەمانی عیراق بەتایبەت حیزبە عیراقیەکان نه‌هێڵرێت."




سه‌فین دزه‌یی له‌ باره‌ی ئێيستای په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ناوه‌د  ده‌ڵێت:" لێکتێگەیشتنێکی باش لەنێوان هەولێر و بەغداد هەیە، پاش ئەو گرژییانەی لە چەند ساڵی ڕابردوو دروست بوو لەنێوان هەولێر و بەغداد، بەڵام لەگەڵ دەست بەکاربوونی ئەم کابینە نوێیەی (د. عادل عەبدولمەهدی) بەتایبەت دوای ئەوەی چەندین کۆبوونەوە لەنێوان هەولێر و بەغداد ئەنجامدراوە، چەندین شاند هاتونەتە هەولێر وە چەند شاندێکی هەرێم-یش چونەتە بەغداد، گرنگ ئەوەیە ئیرادەیەکی سیاسی لەنێوان هه‌ردوولادا (هه‌ولێر و به‌غداد) هەیە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان".



دەربارەی کێشەی نەوت لەنێوان هەولێر و بەغداد، دزەیی وتویەتی" سەبارەت بەنەوت ئەوە بەپێی دەستوری عیراق جیایە، لەهەمانکاتدا بڕگەیەک لەیاسای بودجە هەیە سەبارەت بەناردنی موچە نەک بودجە، بەڕاستی ئەو (525) ملیار دینارەی لەبەغدادەوە دێت بەشی موچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێم ناکات دەبێت حکومەتی هەرێم 350 ملیار دیناری تر بخاتە سەر ئەو بڕە پارەیە تا بتوانێت موچە بەبێ پاشەکەوت بدات لەو 525 ملیارە، 68 ملیاری بۆ پێشمەرگە تەرخان کراوە کە تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەهاتۆتە کوردستان، تا ئێستا ئەو موچەیە لەبەغدادەوە هاتووە ئەوەش وایکردووە کە بەتەواوی پاشەکەوتی موچە نەمێنێ."


وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕادەستکردنی بڕی (250) هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە بە بەغداد باسی لەوەکردوە" هەرێمی کوردستان لەڕووی "پرنسیب"وە هیچ کێشەی لەگەڵ ئەوەدا نییە كه‌ ئه‌و بڕه‌ نه‌وته‌ ڕاده‌ستی به‌غداد بكات، بەڵام کۆمەڵێک بابەتی تر هەیە کە پێویستە لەو پڕۆسەیە چاره‌سه‌ربكرێت ئەگەرنا ئەوە نییە بدرێت یا نەدرێت.

1552 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2019

بابەتی زیاتر