Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڤالڤێردی‌ باسی‌ دۆخی‌ یاریزانه‌كانی‌ ده‌كات





په‌یام ـ سپۆرت

ئه‌رنستۆ ڤالڤێردی‌ ئیسپانی‌ و راهێنه‌ری‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌، باسی‌ دۆخی‌ یاریزانه‌ پێكراوه‌كانی‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌كات له‌ دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ لالیگا.


له‌ پاش یاری‌ كۆتایی یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر ئیبار، ڤالڤێردی‌ وتی‌: ته‌واوی‌ یارییه‌كان بۆ ئێمه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ باشه‌، ركابه‌ری‌ ئه‌مرۆ جیاوازه‌ له‌ ركابه‌ری‌ به‌یانی‌.
 
ڤالڤێردی‌ وتیشی‌: تایمی‌ یه‌كه‌می‌ یه‌كه‌می‌ یارییه‌كه‌ زۆر باش بوین، به‌ڵام تایمی‌ دووه‌م ئاستمان خراپ بوو، هه‌روه‌ك وتیشی‌: به‌گشتیی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ خولی‌ ئیسپانیمان به‌شێوه‌یه‌كی‌ باش كۆتایی پێهێنا، بێگومان به‌ به‌هێزیش ئاماده‌ین بۆ رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی‌ ڤالێنسیا، له‌ یاری‌ كۆتایی جامی‌ شادا.
 
له‌سه‌ر یاریزانه‌ پێكراوه‌كانیشی‌ ئه‌و راهێنه‌را ئاشكرای‌ كرد كه‌ تیرشتیگن بۆ یاری‌ كۆتایی جام به‌ باشی‌ ئاماده‌یه‌، دۆخی‌ كۆتینهۆ نازانم، سه‌باره‌ت به‌ دیمیبلیش قورسه‌ بتوانین بڕیار بده‌ین.
له‌ كۆتاییشدا باسی‌ پێكانه‌كه‌ی‌ سمیدۆی‌ كرد و ئاشكرای‌ كرد باوه‌ڕ ناكه‌م  پێكانه‌كه‌ی‌ سه‌خت بێت. 


331 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2019

بابەتی زیاتر