Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئوسترالیا.. ئه‌و سیناتۆره‌ی دژایه‌تیی موسڵمانانی ده‌كرد له‌ هه‌ڵبژاردندا شكستیهێنا

په‌یام

فرایزه‌ر ئانینگ، سیناتۆری ولایه‌تی كوینزلاند له‌ ئوسترالیا و ئه‌ندامی پارتی كاته‌ر-ی راستڕه‌و كه‌ به‌ دژه‌ موسڵمانه‌كان ناسراوه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یدا ده‌نگی ته‌واوی به‌ده‌ستنه‌هێنایه‌وه‌ و كورسییه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 18ی ئایار، فرایزه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌نگی نه‌هێنا كه‌ بچێته‌وه‌ په‌رله‌مان، بۆیه‌ ئه‌مجاره‌ كورسییه‌كه‌ی له‌ده‌ستدا و له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی‌ ولاَته‌كه‌یدا شكستیهێنا.

سیناتۆره‌ توندڕه‌وه‌كه‌ له‌ ساڵی 2018 خۆی روبه‌ڕوی چه‌ندین ره‌خنه‌ی توند كرده‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی داوای له‌ حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كرد بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سیاسه‌تی "ئوسترالیای سپی" و رێگه‌نه‌دات هیچ په‌نابه‌رێك روو له‌ ئوسترالیا بكه‌ن، هاوكات دژی موسڵمانه‌كانی‌ جیهان و ولاَته‌كه‌شی قسه‌ی ده‌كرد.

375 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2019

بابەتی زیاتر