Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. 249 فه‌رمانبه‌ر به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌ كوده‌تاكه‌ی 2016، ده‌ستگیركران

په‌یام

به‌رپرسانی توركیا 249 فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیایان به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندام بوون له‌ رێكخراوه‌كه‌ی فه‌تحوڵلاَ گویله‌ن و تێوه‌گلان له‌ كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016 ده‌ستگیر كرد.

به‌ گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ، حكومه‌تی‌ توركیا به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌ فوتحولا گویله‌ن و كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016، ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی ده‌ستگیركردووه‌.

سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی خزمه‌ت، كه‌ له‌ ئێستادا له‌ ویلایه‌تی پێنسیلڤینیای ئه‌مریكا ده‌ژی، حزبه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ هۆكاری كوده‌تاكه‌ی ساڵی 2016 تۆمه‌تباری كردووه‌ و فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ده‌ركردووه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان به‌تۆمه‌تی به‌شداریی له‌ كوده‌تاكه‌، تاكو ئێستا 77 هه‌زار كه‌س له‌ توركیا ده‌ستگیر كراون و 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری حكوومی و سه‌ربازی له‌ كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌.

135 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2019

بابەتی زیاتر