Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ریتانیا: ئێران زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریكا بگه‌یه‌نێت، مه‌ترسی ده‌كه‌وێته‌سه‌ر

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر تاران زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌یه‌نێت، دووچاری سزای گه‌وره‌ ده‌بێته‌وه‌.

ئه‌و لێدوانه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ به‌ریتانیا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ گرژییه‌كانی‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر ئاستی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌راست زیاتر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه‌ و چاودێرانی‌ ئه‌گه‌ری پێكدادانی‌ ئه‌و دوو ولاَته‌ ده‌كه‌ن.

هاوكات به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، مامه‌ڵه‌ و رێككاری توند له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر، كه‌ دوو ره‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی دوو ره‌گه‌زنامه‌یان هه‌یه‌ رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه‌ و به‌ خراپی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ مامه‌ڵیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و به‌ریتانیاش بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ چه‌ندجارێك ده‌رفه‌تی به‌ ئێران داوه‌، به‌ڵام تا دێت هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێران خراپتر ده‌بن.

195 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2019

بابەتی زیاتر