Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی: زیاترله‌ 50 تۆمه‌تبار به‌ ماده‌ی جۆراوجۆر ده‌ستگیران

په‌یام

پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند زیاترله‌ 50 تۆمه‌تباریان به‌ ماده‌ی جۆراوجۆر ده‌ستگیركردووه‌ و ڕه‌وانه‌ی دادگایان كردووه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌.

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا وتی‌ 50 كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی زیاده‌ڕۆی كردن بۆ سه‌ر مۆڵكی گشتی و دروستكردنی خانوو له‌ سنوری باخه‌كانی ڕاپه‌ڕین و مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردووه‌.

ناوبراو وتیشی چه‌ند گازینۆیه‌ك داخراون كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ڕێنماییه‌كانی قایمقامیه‌ته‌وه‌ كاریانكردووه‌ و قوماریان كردووه‌ و سێ كه‌سی ناو گازینۆكان دوای پشكنینیان چه‌ند ده‌مانچه‌یه‌كیان پێ گیراوه‌.

به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كێك له‌ ده‌ستگیركراوه‌كان به‌تۆمه‌تی‌ فرۆشتنی شۆسته‌ و شه‌قامی ناو بازاڕ به‌ زیاده‌ڕۆی، ده‌ستگیركراوه‌.

217 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2019

بابەتی زیاتر