Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بریاره‌ سبه‌ینێ وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات

په‌یام

بریاره‌ وه‌فدێكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران و پرسی سووتاندنی زه‌وی و گه‌نمی هاولاَتیانی‌ كورد سه‌ردانی به‌غدا بكات.

به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره‌ سبه‌ینێ وه‌فدێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆ به‌دواداچوونی كێشه‌ی پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران و ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ هاولاَتیانی‌ كورد له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كان رووبه‌رووی بوونه‌ته‌وه‌، له‌ داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان و دروێنه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانیان و سووتاندنی ده‌غڵ و دانه‌كانیان.

حكومه‌تی عیراق پاره‌ی گه‌نمی سێ ساڵی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان قه‌رزداره‌، هه‌روه‌ها  له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان گه‌نمی جوتیارانی كوردیان له‌ كه‌ركوك و خانه‌قین سوتاند.

273 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2019

بابەتی زیاتر