Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موقته‌دا سه‌در: جه‌نگی ئێران - ئه‌مریكا رووبدات، عێراق كۆتایی دێت

په‌یام

سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران، هه‌ڵبگیرسێت، ئه‌وا كۆتایی به‌عێراق ده‌هێنێت.

موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در له‌ عێراق وتی‌ ئه‌گه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵوێستێكی جددی نه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران، ئه‌وا ئه‌و جه‌نگه‌ی له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌ڵده‌گیرسێت، كۆتایی به‌عێراق ده‌هێنێت.

 سه‌در جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ هاندانی جه‌نگی ئێران و ئه‌مریكادا نیه‌،  لایه‌نگری ئه‌وه‌ش ناكات كه‌ عێراق له‌و شه‌ڕه‌وه‌ تێوه‌بگلێندرێت، به‌لاَم ئه‌گه‌ر وه‌ك عێراق هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوویی جددی نیشان نه‌ده‌ن، ئه‌وا جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێران كۆتایی به‌عێراق ده‌هێنێت.

سه‌ركرده‌ی ره‌وتی سه‌در وتیشی نه‌ عێڕاق و نه‌ خه‌ڵكه‌كه‌شی به‌رگه‌ی جه‌نگێكی تر ناگرن.

550 جار خوێندراوەتەوە
20/05/2019

بابەتی زیاتر