Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حوسییەكان فڕۆكەخانەیەکی مەدەنی سعودیە-یان كردە ئامانج


په‌یام

وتەبێژی فەرمی هێزە چەكدارەكانی "هاوپەیمانی پشتگیری لە شەرعیەتی یەمەن" رایگەیاند، حوسیەكانی یەمەن لە رێگەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانەوە هێرشیان كردوەتە سەر فڕۆكەخانەی نەجران لە سعودیە.

دوێنێش کەناڵی ئاسمانی ئەلعەرەبییە بڵاویکردەوە کە ھەردوو مووشەکەکە ئاراستەی ھەردوو شاری جیددە و مەککە کرابوون، بەڵام لە لایەن ھێزی بەرگری ئاسمانیی سعوودییەوە تێکشکێندراون.

تا ئێستا ھیچ زانیاری و روونکردنەوەیەک لەوەبارەیەوە لە لایەن کاربەدەستانی سعوودیەوە بڵاونەکراوەتەوە.

کەناڵی ئەلعەرەبییە ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ماوەکانی داھاتوودا، کاربەدەستانی سعوودیە روونکردنەوەی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاودەکەنەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت پێشتر حووسیەکان کە لە لایەن ئێرانەوە پشتوانی دەکرێن، ھەڕەشەی ئەوەیان کردبوو کە دامەزراوەی سەربازی و گرنگ لە سعوودیە و ئیمارات دەکەنە ئامانج.

رۆژی سێشەممەی ھەفتەی رابردوو، حووسییەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیانکردبووە سەر دوو دامەزراوەی نەوت لە سعوودیە. 


898 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2019

بابەتی زیاتر