Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حووسییەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشانکردە سەر باشووری سعوودیە


په‌یام

ھاوپەیمانیەتی عەرەبی رایگەیاند کە میلیشیاکانی حووسیی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیانکردووەتە سەر خاڵێکی گرنگی باشووری سعوودیە.

 وتەبێژی ھاوپەیمانییەتی عەرەبی، تورکی مالیکی رایگەیاند، میلیشیاکانی حووسیی کە لە لایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خاڵێکی گرنگیان لە شاری نەجران باشووری سعوودیە کردووەتە ئامانج.

ھێشتا نەزاندراوە ئایە ھێرشەکە، ھیچ زیانێکی گیانی یان ماددەی لێکەوتووەتەوە یان نا.

کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و بڵاویکردەوە کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشکراوەتە سەر شاری نەجران باشووری سعوودیە کە لە میانیدا فڕۆکەخانەی شارەکە کراوەتە ئامانج.

دوێنێ دووشەممە ھێزی بەرگری ئاسمانیی سعوودیە، دوو مووشەکی بالیستی تێکشکاند کە لە لایەن حووسییەکانەوە لە یەمەن ئاراستەی ھەردوو شاری جیددە و مەککە کرابوون.


369 جار خوێندراوەتەوە
21/05/2019

بابەتی زیاتر