Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق كۆبوه‌وه‌


په‌یام

یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی عێراق كۆبووته‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین ره‌وشی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ها ئاسۆی هاوكارییه‌ داراییه‌كانی نێوان عێراق و ئه‌مریكا تاوتوێكراوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌و رێكارانه‌ی كه‌ ئه‌مریكا بۆ جێبه‌جێكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران گرتوویه‌ته‌به‌ر، لای خۆیه‌وه‌ مارشاڵ پیلینگسلی كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی سیاسه‌تی داهاتووی ئه‌مریكا و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراقدا به‌تایبه‌تیش له‌ بواری ئابووری و داراییدا باسكردووه‌.

هاوكات وه‌زیری داریی عێراق، رایگه‌یاندووه‌ ره‌وشی ناوچه‌كه‌ له‌ یه‌ك كاتدا زۆر ئاڵۆز و هه‌ستیاره‌ و ئۆمێده‌وارن كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێدراوه‌كان، به‌ گفتوگۆ و دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێن.

160 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2019

بابەتی زیاتر