Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لایه‌نه‌كانی سودان بۆ دیاریكردنی نوێنه‌ره‌كانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی رێكنه‌كه‌وتن


په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزه‌ر له‌ سوودان و هێزه‌كانی راگه‌یاندنی ئازدای و گۆڕان له‌باره‌ی دیاریكردنی رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانیان له‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی، نه‌گه‌شتن به‌ رێككه‌وتنی كۆتایی.

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزه‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیادا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ هیشتا هه‌ندێك خاڵی هه‌ڵپه‌سێدراو ماوه‌ تا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی راگه‌یاندنی ئازدای و گۆڕان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، له‌نێویشیاندا دیاریكردنی رێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوولا له‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكاییه‌تی له‌ قۆناغی راگوزه‌ردا.

پێشتر ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزه‌ر و هێزه‌كانی راگه‌یاندنی ئازادی و گۆڕان رایانگه‌یاندبوو كه‌ رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئه‌نجوومه‌نی یاسادانان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نه‌كان له‌ قۆناغی راگوزه‌ردا.


162 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2019

بابەتی زیاتر