Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە 12 فەرمانی گرتنی هەبووە



په‌یام

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە دوانزە فەرمانی گرتنی هەیەو لەچەند بنكەیەكی پۆلیس داواكراوە .

پۆلیسی سلێمانی‌ روونیكردوه‌ته‌وه‌، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر تۆمەتبارێكی هەڵاتوو دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبار دەستگیربكرێت كە چەندین فەرمانی گرتنی هەبووە بەپێی ماددەكانی 452 ، 453 ، 456 لەیاسای سزادانی عیراقی بە جۆرێك كە :

شەش فەرمانی گرتنی هەبووە لە شاری هەولێر و قەزای شەقڵاوە .
پێنج فەرمانی گرتنی هەبووە لە چەند بنكەیەك لەشاری سلێمانی .
یەك فەرمانی گرتنی هەبووە لە قەزای كۆیە .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، تۆمەتبار ( أ ، ن ، ف ) كە لەئێستادا بەفەرمانی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە هەستاوە بەفێڵكرد لەهاوڵاتیان و بەفێڵ پارەی لەژمارەیەك هاوڵاتی سەندووەو هەڵاتووە.


305 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2019

بابەتی زیاتر