Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولمه‌هدی: له‌كاتی داخستنی گه‌رووی هورمزدا له‌ هه‌رێمی كوردستان و توركیاوه‌ نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كه‌ین


په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند له‌ كاتی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێران، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ توركیا و هه‌رێمی كوردستان ڕێگه‌ی دیكه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بدۆزنه‌وه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری داخستنی گه‌رووی هورمز، ڕایگه‌یاند "له‌ كاتی داخستنی گه‌رووی هورمزدا، عێراق ستراتیژیه‌تی دیكه‌ی داناوه‌".

عادل عه‌بدولمه‌هدی وتی‌ "گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ كاتی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ له‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا، له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و توركیا كار بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بدۆزینه‌وه‌".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژیدا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن چه‌ند ده‌روازه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی لێوه‌ هه‌نارده‌ بكه‌ن.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ئێستادا گرژییه‌كان له‌ نێوان ئه‌مریكا و ئێران له‌ ناوچه‌كدا تا دێت زیاد ده‌كات.

179 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2019

بابەتی زیاتر