Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ده‌په‌: له‌ هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی‌ ئیسته‌نبووڵدا، جارێكی دیكه‌ به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا سه‌رده‌كه‌وین


په‌یام


هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ ڕایگه‌یاند، له‌ هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی‌ ئیسته‌نبووڵدا، جارێكی دیكه‌ به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا سه‌رده‌كه‌ون.

سه‌زایی ته‌مه‌لـلی، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌، له‌ وتارێكدا له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ توركیا، ڕایگه‌یاند "له‌ 20ی ئایاری 2016دا په‌رله‌مان بڕیارێكی داوه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌ شه‌رمه‌نده‌ترین بڕیاری مێژووی خۆی بێت، ئه‌ویش هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی‌ سه‌ر په‌رله‌مانتاره‌كانی‌ هه‌ده‌په‌ بوو".

سه‌زایی ته‌مه‌لـلی له‌باره‌ی‌ په‌رله‌منتاره‌ زیندانیكراوه‌كانی‌ هه‌ده‌په‌وه‌ وتی‌ "هاوكارانمان سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌بارمته‌گیران، به‌ڵام خه‌بات له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌".

هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په‌ سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنی‌ دووباره‌ی‌ ئیسته‌نبووڵ  ڕایگه‌یاند ''له‌ هه‌ڵبژاردنی 23ی حوزه‌یراندا جارێكی دیكه‌ به‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا سه‌رده‌كه‌ون كه‌ پێشتریش به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وتوون، به‌ڵام له‌ دۆڕان تێرنابێت".
هه‌روه‌ها جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو و به‌رده‌وام سه‌ردان بۆ لای‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ دوورگه‌ی ئیمراڵی هه‌بێت و، ڕێگه‌ به‌ چاوپێككه‌وتنی‌ سزادراوان بدرێت.

203 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2019

بابەتی زیاتر