Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تره‌مپ: مه‌كسیك رێگری له‌ په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچبه‌ر بۆ ئه‌مریكا ناكات


په‌یام


دۆناڵد تره‌مپ له‌باره‌ی‌ پرسی‌ كۆچبه‌رانه‌وه‌ ڕه‌خنه‌ له‌ مه‌كسیك ده‌گرێت و، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌ڵامێكیان ده‌داته‌وه‌.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی‌ ئه‌مریكا، ده‌ڵێت "مه‌كسیك به‌پێی پێویست هه‌وڵی نه‌داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی بۆ ئه‌مریكا ڕابگرێت".

تره‌مپ له‌ هه‌ژماری تویته‌ری خۆیه‌وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌ كۆچبه‌ره‌ نایاساییه‌كان و هه‌ڵوێستی مه‌كسیك بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "مه‌كسیك پێی وایه‌ خه‌ڵك له‌ وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی دیكه‌وه‌ مافی كۆچكردنیان بۆ ئه‌مریكا هه‌یه‌".

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ له‌ مه‌كسیك ده‌كات و ڕایگه‌یاندووه‌ "مه‌كسیك له‌و ڕووه‌وه‌ هه‌ڵه‌ ده‌كات و، له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌ڵامێكیان ده‌داته‌وه‌".


207 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2019

بابەتی زیاتر