Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری نه‌وتی عێراق: بارگرژییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌، بووه‌ته‌ هۆی ناسه‌قامگیری له‌ بازاڕی نه‌وتدا


وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌ڵكشانی‌ بارگرژییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌، بووه‌ته‌ هۆی ناسه‌قامگیری له‌ بازاڕی جیهانیی نه‌وتدا.

سامیر غه‌زبان، وه‌زیری نه‌وتی عێراق، له‌ دوای 14یه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی چاودێریكردنی به‌رهه‌می ڕێكخراوی ئۆپیك كه‌ له‌ سعوودیه‌ به‌ڕێوه‌ چوو، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ بازاڕی جیهانیی نه‌وت، به‌ره‌و ڕووی زۆر ئاسته‌نگ و ناڕه‌حه‌تی بووه‌ته‌وه‌.
غه‌زبان رایگه‌یاندووه‌ "له‌ سه‌رووی‌ هه‌موویشیانه‌وه‌ هه‌ڵكشانی‌ بارگرژییه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ و، هۆكاره‌ جیۆپۆله‌تیكییه‌كان كه‌ دۆخی سیاسیی هێناویه‌تیه‌ ئاراوه‌".
وه‌زیری نه‌وتی عێراق وتی‌ "له‌ هه‌ریه‌ك له‌ ڤه‌نزوێلا و لیبیا و نێجیریا، ناسه‌قامگیری له‌ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتدا جێگه‌ی باسه‌".
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی به‌رهه‌مهێنانی‌ نه‌وت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی ته‌كنیكیش سه‌ریان هه‌ڵداوه‌".


148 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2019

بابەتی زیاتر