Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رانیه‌.. كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئێواره‌خوانێكی به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام و كادیری یه‌كگرتوو ڕێكخست


په‌یام

له‌ڕانیه‌ مه‌ڵبه‌ندی پێنجی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئێواره‌خوانێكی به‌ به‌شداریی به‌شێك له‌ ئه‌ندام و كادیرانی مه‌ڵبه‌ندی حه‌وتی‌ ڕانیه‌ی‌ یه‌كگرتووی ئیسلامی‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ ڕیش سپی‌و كه‌سایه‌تییه‌كانی‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌ سازدا. 

له‌وباره‌یه‌وه‌، به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی پێنجی ڕانیه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌ ڕایگه‌یاند: ئامانجیان له‌و جۆره‌ ئیفتارو كۆبوونه‌وانه‌، هێنانه‌ئارای‌ كه‌شێكی برایه‌تی‌و ته‌باییه‌ له‌ نێوان كادیارنی‌ هه‌ردوو مه‌ڵبه‌ند.

وتیشی: ئومێده‌كه‌ین هه‌مووان له‌سه‌ر یه‌ك سفره‌ی پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كاری ئیسلامی كۆببینه‌وه‌و خزمه‌تی زیاتری دین‌و ژینی‌ گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین. 

لای خۆیه‌وه‌، به‌رپرسی مه‌لبه‌ندی حه‌وتی‌ یه‌كگرتوو وتی: ده‌ستخۆشی له‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕانیه‌ی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ری‌و ئێواره‌خوانه‌.

ئاشكراشیكرد: ئه‌م جۆره‌ كۆبوونه‌وانه‌ ده‌بنه‌ زه‌مینه‌یه‌ك بۆ چه‌سپاندن‌و پته‌وكردنی چه‌مكی‌ برایه‌تی‌و یه‌كڕیزی نێوان لایه‌نه‌ ئیسلامییه‌كان..


460 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2019

بابەتی زیاتر