Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندان له‌ دژی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌ ئیندۆنیزیا به‌ڕێوه‌چوو


په‌یام

خۆپیشاندان له‌ دژی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ له‌ ئیندۆنیزیا به‌ڕێوه‌چوو، به‌هۆی‌ دروستبوونی‌ ئاڵۆزیشه‌وه‌ شه‌ش خۆپیشانده‌ر كوژران و سه‌دانی‌ دیكه‌ بریندارن.

له‌ خۆپیشاندانێكدا كه‌ له‌ شاری جاكارتای‌ پایته‌ختی ئیندۆنیزیا بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و پێكدادان له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا رووی دا.

میدیاكان بڵاویان كرده‌وه‌، ئه‌نیس باسویدان فه‌رمانڕاوی جاكارتا، ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و پێكدادانه‌كه‌دا، شه‌ش خۆپیشانده‌ر كوژراون و، زیاتر له‌ 200ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ئه‌نیس باسویدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ برینداره‌كان به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن گواستراونه‌ته‌وه‌ بۆ پێنج نه‌خۆشخانه‌.

هاوكات فه‌رمانده‌ی پۆلیسی جاكارتا، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ 20 كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی هاندان بۆ توندووتیژی ده‌ستگیر كردووه‌.

لایه‌نگرانی پرابۆ سوبیاتنۆ، سه‌رۆكی گشتیی پارتی بزووتنه‌وه‌ی ئیندۆنیزیای مه‌زن، له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ناڕازین، كه‌ به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و وڵاته‌، جۆكۆ ویدۆدۆ سه‌رۆكی ئێستا و ئه‌ندامی پارتی خه‌باتی دیموكراتیی ئیندۆنیزیا، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌.

169 جار خوێندراوەتەوە
22/05/2019

بابەتی زیاتر