Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا كڕینی نه‌وتی ئێرانی راگرت


پەیام

توركیا بە راگرتنی هاوردەكردنی نەوتی ئێران پابەندی سزاكانی ئەمریكا بووە بۆسەر ئێران.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری گەورە بەرپرسانی حكومەتی توركیاوە گواستویەتییەوە، ئەنقەرە لە سەرەتای ئەم مانگەوە پێشوازی لە هیچ كەشتییەكی نەوت هەڵگری ئێرانی نەكردووە لە بەندەرەكانیدا، ئەوەش لە چوارچێوەی پابەندبوونە بە سزاكانی ئەمریكا كە بەسەر كەرتی نەوتی ئێراندا سەپاندوویەتی.

ئەندامێكی شاندی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە ئەمریكا بە فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئەمریكا هاوپەیمانی ستراتیجی توركیایە، توركیا رێز لە سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران دەگرێت‌و پێوەی پابەند دەبێت.

لەلایەكی ترەوە میدیاكان بڵاویان كردەوە لەماوەی رابردوودا چین هیچ داواكارییەكی بۆ كڕینی نەوتی ئێران نەبووە، پێچەوانەی لێدوانی گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە رابردوودا كە رایانگەیاندبوو، چین بەردەوام دەبێت لە كڕینی نەوتی ئێران و پابەندی سزاكانی ئەمریكا نابێت.

لە عەرەبییەوە، ئەركان جاف

554 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2019

بابەتی زیاتر