Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

رویتەرز: چین لەسەرەتای ئەم مانگەوە نەوتی ئێرانی نەكڕیوە


په‌یام

توركیا بە راگرتنی هاوردەكردنی نەوتی ئێران پابەندی سزاكانی ئەمریكا بووە بۆسەر ئێران، هاوكات رۆیته‌رزیش بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، چینیش لە سەرەتای ئەم مانگەوە هیچ داواكارییەكی بۆ كرینی نەوتی ئێران نەبووە.

ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری گەورە بەرپرسانی حكومەتی توركیاوە گواستویەتییەوە، ئەنقەرە لە سەرەتای ئەم مانگەوە پێشوازی لە هیچ كەشتییەكی نەوت هەڵگری ئێرانی نەكردووە لە بەندەرەكانیدا، ئەوەش لە چوارچێوەی پابەندبوونە بە سزاكانی ئەمریكا كە بەسەر كەرتی نەوتی ئێراندا سەپاندوویەتی.

ئەندامێكی شاندی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە ئەمریكا بە فرانس پرێسی راگەیاندووە، ئەمریكا هاوپەیمانی ستراتیجی توركیایە، توركیا رێز لە سزاكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران دەگرێت‌و پێوەی پابەند دەبێت.

لەلایەكی ترەوە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی كردەوە لەماوەی رابردوودا چین هیچ داواكارییەكی بۆ كڕینی نەوتی ئێران نەبووە، پێچەوانەی لێدوانی گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە رابردوودا كە رایانگەیاندبوو، چین بەردەوام دەبێت لە كڕینی نەوتی ئێران و پابەندی سزاكانی ئەمریكا نابێت.

ئاژانسەكانی هەواڵ رایانگەیاندووە، هەردوو گەورە كۆمپانیای بواری نەوت‌و ووزەی چینی ( سینوبك) و ( سی ان بی سی) كە گەورەترین كۆمپانیای بواری نەوتی سەربە حكومەتی چینە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە هیچ جۆرە داواكارییەكیان بۆ كڕینی نەوتی ئێران پێشكەش نەكردووە.

وڵاتی چین گەورەترین وڵاتی كڕیاری نەوتی ئێران بوو، كە رۆژانە 613 هەزار بەرمیل نەوتی لە وڵاتی ئێران دەكری.

هاوكات توركیاش رۆژانە 97 هەزار بەرمیل نەوتی لە وڵاتی ئێران دەكری، كە بەپێی لێدوانی گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بێت لە ئێستادا كرینی نەوتی ئێرانیان راگرتووە.

هاوكات رۆژانە كۆریای باشور بری 387 هەزار بەرمیل‌و هیندستان 258 هەزار بەرمیل و یابان 108 هەزار بەرمیل نەوتیان لە ئێران دەكڕی.

هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی روسیا توده‌ی( رووسی) ئەوەی تاوەكو ئێستا كرینی نەوتی ئێران بە فەرمی‌و نیمچە فەرمی راگرتبێت، بریتین لە توركیاو یابان‌و كۆریای باشورو هیندستان.



لە عەرەبییەوە، ئەركان جاف

236 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2019

بابەتی زیاتر