Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاكستان مووشه‌كێکی دوورمه‌ودای به‌ سه‌ركه‌وتوویی تاقیكرده‌وە


په‌یام

وته‌بێژی سوپای پاكستان، جه‌نه‌راڵ عاسف غه‌فور رایگه‌یاند كه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی مووشه‌كی شاهین-٢یان تاقیكردۆته‌وه‌. 

جه‌نه‌راڵ عاسف غه‌فور له‌مباره‌یه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌ "تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی زه‌مین به‌ زه‌مینی بالیستی شاهین-٢ به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا. مه‌ودای مووشه‌كه‌ تاقیکراوەکە كه‌ توانای هەڵگرتنی كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی و چه‌كی كلاسیكی هه‌یە، هه‌زار و ٥٠٠ كیلۆمه‌تره‌. شاهین-٢ خاوه‌ن هێزی پێویسته‌ بۆ سه‌قامگیری پاكستان و ناوچه‌كه‌". 

سوپای پاكستانیش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ئامانجه‌كه‌ له‌ ده‌ریای عه‌ره‌ب سه‌ركه‌وتووانه‌ پێكراوه‌ و به‌رپرسه‌ باڵاكانی سوپا سه‌یری تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان كردووه‌. 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كەی سوپادا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان، عمران خانی پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشی له‌و ئه‌ندازیار و سه‌ربازانە کردووە کە بەشدارییان لە درووستکردنی مووشه‌كه‌کە دا كردووه‌. 

ساڵی رابردوو و سه‌ره‌تاكانی ئه‌مساڵ پاكستان تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی دوورمه‌ودا و ناوه‌ندمه‌ودای ئه‌نجامدا. له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانیشیدا مووشه‌كه‌كانی جۆری شاهین و غاوردی به‌كارهێنابوون. 


251 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2019

بابەتی زیاتر