Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا تاوتوێی ره‌وانه‌كردنی هێزی سه‌ربازی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌كات


په‌یام

ئاژانسه‌ جیهانییه‌كانی‌ هه‌واڵ ئاشكرایان كرد: وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا تاووتوێی دوو بژاره‌ بۆ ناردنی هه‌زاران سه‌ربازی دیكه‌ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.

ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێس، له‌ زاری چه‌ند به‌رپرسێكی ئه‌مریكاوه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن) پلانی ڕه‌وانه‌كردنی 10 هه‌زار سه‌رباز بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌خاته‌ به‌رده‌م كۆشكی سپی.

ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مریكا كه‌ ناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌، ڕایانگه‌یاندووه‌ "هێشتا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌و پلانه‌وه‌ نه‌دراوه‌ و ڕوونیش نییه‌ كه‌ كۆشكی سپی ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و 10 هه‌زار سه‌ربازه‌ یان به‌شێكی په‌سه‌ند ده‌كات یان نا".

هاوكات ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌ زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌مریكییه‌وه‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "پنتاگۆن تاووتوێی ڕه‌وانه‌كردنی پێنج هه‌زار سه‌رباز بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات".

ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ ناویان ئاشكرا نه‌كراوه‌، ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ پلانی ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌و هێزه‌ پێشنیاری فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا (سێنتكۆم) بووه‌، به‌ڵام هێشتا ڕوون نییه‌ كه‌ پنتاگۆن به‌و پێشنیاره‌ ڕازی بووه‌ یان نا.

ئاژانسه‌ جیهانییه‌كانی‌ هه‌واڵ ده‌ڵێن: به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ بڕیاره‌ ڕه‌وانه‌ بكرێن، هێزی به‌رگرین، كه‌ پێكدێت له‌ سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی پاتریۆت و كه‌شتیی جه‌نگیی زیاتر بۆ چاودێریكردنی ئێران.

160 جار خوێندراوەتەوە
23/05/2019

بابەتی زیاتر