Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ سێ ڕۆژی ڕابردوودا سه‌دان په‌نابه‌ر له‌ نێوان توركیا و یۆناندا ده‌ستگیر كراون.

(ڕۆژ عه‌زیز) نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ توركیا ڕأیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 283 په‌نابه‌ر له‌ سنووری نێوان توركیا و یۆنان، ده‌ستگیر كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی (ڕۆژ عه‌زیز) نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له‌ توركیا، ته‌نها له‌ ڕۆژی ڕابردوودا 192 په‌نابه‌ر له‌ شاره‌كانی (بۆردوم)‌و (دیده‌م)‌و (كۆشاداسێ) ده‌ستگیركراون كه‌ به‌ره‌و دوورگه‌كانی یۆنان به‌ڕێده‌كه‌وتن.

ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ "ڕۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌، به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ هه‌ردوو شاری‌ (چاناكاڵێ)‌و (كۆشاداسێ) له‌ توركیا (88) په‌نابه‌ری دیكه‌ ده‌ستگیر كراون".

ڕۆژی 22ی مانگیش سێ په‌نابه‌ر له‌ شاری‌ (بۆردوم) له‌لایه‌ن پۆلیسی ده‌ریاوانی توركیاوه‌ له‌ خنكان ڕزگار كران‌و دواتر ده‌ستگیركران.

ته‌واوی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ خه‌ڵكی سوریا و عێراق یه‌مه‌ن و سۆماڵ و فه‌له‌ستین چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ بوون.


159 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2019

بابەتی زیاتر