Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ئێران سه‌ردانی عێراق ده‌كات.



سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ڕایگه‌یاند: سبه‌ینێ (محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی كۆماری‌ ئیسلامی ئێران سه‌ردانی به‌غدادی پایته‌ختی عێراق ده‌كات.


سه‌رچاوه‌كه‌ كه‌ نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، ڕایگه‌یاند: وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق دوایین گۆڕانكارییه‌كانی نێوان دوو وڵات‌و ناوچه‌كه‌ تاووتوێ ده‌كات.


تائێستا به‌ فه‌ڕمی هیچ لێدوانێك له‌لایه‌ن هیچكام له‌ عێراق‌و ئێران له‌سه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌ و به‌رنامه‌ی كاریه‌وه‌، نه‌دراوه‌.


سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ عێراق دوابه‌دوای سه‌ردانی وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دێت كه‌ ڕۆژی حه‌وتی ئه‌م مانگه‌ گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبووه‌وه‌.


194 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2019

بابەتی زیاتر