Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوای پێنج مانگ، ورده‌كارییه‌كانی سه‌ردانه‌ كتوپڕه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ عێراق ئاشكرا ده‌كرێت.

(محه‌ممه‌د ئه‌لحه‌كیم) وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌ شه‌وی سه‌ری ساڵ بۆ عێراق ئه‌نجامی دا كتوپڕ و نهێنی نه‌بوو.


وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ میانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنییدا وتی: له‌ سه‌عات 10ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ردانێكی له‌و شێوه‌یه‌ی ترامپی بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی (عه‌ینولئه‌سه‌د) به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێوه‌ پێ ڕاگه‌یاندم‌و منیشی ڕاسپارد كه‌ سه‌رۆك كۆمار له‌و سه‌ردانه‌ ئاگادار بكه‌مه‌وه‌.


محه‌ممه‌د ئه‌لحه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق ئاماده‌ نه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆببێته‌وه‌ كاتێك پێیان ڕاگه‌یاند كه‌ تره‌مپ ته‌نها 15 خوله‌كی بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵی هه‌یه‌".


به‌پێی قسه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، دوای‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌، تره‌مپ‌و عه‌بدولمه‌هدی بۆ ماوه‌ی هه‌شت خوله‌كه‌ به‌ ته‌له‌فون قسه‌یان كردووه‌‌و تره‌مپ عه‌بدولمه‌هدی بۆ ئه‌مریكا بانگهێشت كردووه‌".


2594 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2019

بابەتی زیاتر