Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سێیه‌مین نوێژی هه‌یینی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا به‌ڕێوه‌چوو.

(شێخ عه‌ززام خه‌تیب) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی ئه‌وقافی ئیسلامی له‌ قودس ڕایگه‌یاند: زیاتر له‌ 100 هه‌زار نوێژخوێن سێیه‌م نوێژی هه‌یینیان له‌ مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا له‌ قودسی داگیركراو، ئه‌نجام دا.

له‌ میانی مانگی ڕه‌مه‌زاندا، هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌یینی به‌ لێشاو ڕوو له‌ مزگه‌وتی ئه‌قسا، له‌ قودسی داگیركراو، ده‌كه‌ن.

لای‌ خۆیشیانه‌وه‌، هێزه‌كانی قه‌واره‌ی ئیسرائیل بۆ سێیه‌م هه‌یینی له‌ مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵدا ڕێگه‌یان به‌ پیاوانی خوار ته‌مه‌ن 40 ساڵ له‌ دانیشتوانی كه‌ناری رۆژئاوا و كه‌رتی غه‌ززه‌ نه‌دا بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌یینی، بچنه‌ نێو قودسه‌وه‌.

(شێخ یوسف ئه‌بو سنینه‌) وتاربێژی مزگه‌وتی ئه‌قساش، له‌ میانی وتاره‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند: "خاك خاكی خۆمانه‌ و ئه‌قسا ئه‌قسای خۆمانه‌ و جێیناهێڵین و ناڕۆین".

ئه‌بو سنینه‌ نزای بۆ رزگاری قودس‌و مزگه‌وتی ئه‌قسا ‌و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ و ئازادكردنی گیراوانی فه‌ڵه‌ستینی له‌ گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل كرد.

198 جار خوێندراوەتەوە
24/05/2019

بابەتی زیاتر