Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عەبادى: موچەخۆرانى هەرێم لەساڵێکدا به‌بێ پاساو لەسەدا 50 زیادیکردووە

په‌یام

حەیدەر عەبادى رایگەیاند، ژمارەى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان لە ساڵێکدا لەسەدا 50 زیادیکردووە و داهاتى نەوتیش نادیارە.

سەرۆک وەزیرانى پێشووى عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى فەرمى عێراقییە ئاماژەى بەوەداوە، کاتێک لیژنەیەکی تایبەتی لە بەغداوە ڕەوانەی هەرێم کرد تا لێکۆڵینەوە لە ژمارەی ڕاستەقینەی فەرمانبەران بکەن و دەرکەوت جیاوازیی زۆر لە نێوان ڕێژەی داواکراوی دەسەڵاتدارانی هەرێم و لێکۆڵینەوەکەی ئەواندا هەبووە کە ئەو کات ١٠٠ هەزار فەرمانبەر بوو.

وتیشى "ژمارەى فەرمانبەرانى هەرێم لەساڵى ٢٠١٩ بەراورد بە ساڵى ٢٠١٨ لەسەدا 50 زیادیکردووە، بەبێ ئەوەى هیچ پاساوێک هەبێت بۆ ئەو زیادکردنە".

باسى لەوەشکردووە، لەسەردەمى دەسەڵاتى ئەودا موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى نەبڕیوە، بەڵکو خستویەتییەوە چوارچێوە یاساییەوە و رەتیکردووەتەوە موچە بدات بە حزبەکان، چونکە بەسەر لایەنگرانى خۆیاندا دابەشیان دەکرد.

عەبادى دەشڵێت "هەرێمى کوردستان رادەستى چەند گروپێک لەناو حزبەکاندا کراوە کە نەوت هەناردە دەکەن و داهاتەکەشى نادیارە".

895 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2019

بابەتی زیاتر