Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆ گەڕانەوەی موچەی 4 مانگی فەرمانبەرانی هه‌رێم، كەمپینێك راگەیەندرا

په‌یام

به‌مه‌به‌ستی گەڕانەوەی موچەی 4 مانگی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كەمپینێك راگەیەندرا.

ژمارەیەك چالاكوان، دادوەر، پارێزەر، مامۆستاو رێكخراو له‌ په‌یامێكیاندا رایدەگەیەنن سكاڵا لەسەر حكومەتی‌ هەرێم لە دادگای ئیتیحادی لە به‌غدا تۆماردەكەن، لەبەرامبەر "دیارنەمانی‌" موچەی‌ مانگی‌ 1 تا 4 ی‌ فەرمانبەرانی‌ هەرێم و بۆ ئەو مەبەستەش كەمپینێك رادەگەیەنن‌.

كەمپەینەكە لە ژێر ناونیشانی  (موچەی مانگی 1 تا 4 چی لێهات) پێكهێنراوەو داوا دەكەن موچەی فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە.

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:-

#موچەی_مانگی_1تا4_چی_لێهات
بۆ هەموو مووچە خۆرانی كوردستان وەك لای هەموان ڕونە كە مووچەی مانگی 1 تا 4/2019 هاتووە بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڵام حكومەت تەنها موچەی مانگی یەك و دووی داوە بۆ ئەو مەبەستە كۆمەڵێك دڵسۆز لە چالاكوان و ڕێكخراوەكان و دادوەر و پارێزەر و مامۆستایانی ناڕازی خەریكی گرتنەبەری ڕێكارەكانی تۆماركردنی سكاڵاین لە دادگای ئیتیحادی لەبغدا و لە هەریمی كوردستانیش هەرمووچە خۆرێك ئامادەیە سكاڵا تۆمار كات ئەوا با ناوی سیانی خۆی و ژمارەكە بنێریت بۆ ئەم ژمارە ته‌له‌فۆنە بۆ ئەوەی ڕۆژی سكاڵا تۆماركردنەكە ئاگاداری بكەینەوه كۆمەڵێك پارێزەری بەڕیزی خۆبەش كەیسەكان دەگرنە ئەستۆ و كاری لەسەر دەكەن بەشداری كردنت نیشانەی ڕازی نەبونە بەزوڵم و ستەم 
07824900251
07701376726
هیوادارین ناڕازییە مافخوراوەكان تەنها لەفیسبوك گلەیی نەكەن بەكرداری بێن‌و هاوكارمان بن تا زۆرترین موچە خۆر سكاڵا تۆماركەین.

3042 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2019

بابەتی زیاتر