Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌نزوێلا.. به‌هۆی شه‌ڕه‌وه‌ له‌ گرتووخانه‌یه‌ك 23 پۆلیس و به‌ندكراو كوژراون

په‌یام

له‌ ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان به‌ندكراوان و پۆلیس له‌ یه‌كێك له‌ گرتووخانه‌كانی فه‌نزوێلا 23 پۆلیس و به‌ندكراو كوژراون.

میدیاكانی فه‌نزوێلا بڵاویانكرده‌وه‌، شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ له‌و كاته‌دا روویداوه‌ كه‌ له‌ گرتووخانه‌كانه‌یه‌ك له‌ ویلایه‌تی پۆرتوگویسا، ژماره‌یه‌ك به‌ندكراو هێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر پۆلیس و هه‌وڵیاندابوو زیندانه‌كه‌ بشكێنن و هه‌ڵبێن.

به‌پێی زانیاری ئاژانسه‌كانی‌ هه‌واڵ له‌ ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌دا، 23 پۆلیس و به‌ندكراو كوژراون و 19 پۆلیسی دیكه‌ برینداربوون.

هاوكات كاربه‌ده‌ستانی فه‌نزوێلا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ بلاَونه‌كردوه‌ته‌وه‌.

161 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2019

بابەتی زیاتر