Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌لجیكا..سبه‌ینێ‌ 8 ملیۆن ده‌نگده‌ر ڕوو له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن

په‌یام

نزیكه‌ی 8 ملیۆن ده‌نگده‌ری به‌لجیكی به‌مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانیان له‌ هه‌ریه‌ك له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و په‌رله‌مانی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كان، سبه‌ینێ‌ ڕوو له‌ سندوقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كه‌ن. 

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا نزیكه‌ی 8 هه‌زار كاندید ڕكابه‌ریی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی كورسی په‌رله‌مانی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كان ده‌كه‌ن. 

هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ هه‌ر 3 هه‌رێمه‌كه‌ی به‌لجیكا به‌ڕێوه‌ده‌چن، هاوكات هاووڵاتییان ده‌نگ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی فیدراڵی یان ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌ده‌ن. 

له‌ به‌لجیكا ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر زمان و داهاتی هه‌رێمه‌كان، له‌دوای هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك بۆ قه‌یرانی سیاسیی ده‌گۆڕێن، له‌ ساڵی 2010دا به‌لجیكا بۆ ماوه‌ی 541 رۆژ بێ حكوومه‌ت مابوویه‌وه‌، و ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌و بواره‌دا شكاندبوو.

126 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2019

بابەتی زیاتر