Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا، كۆریا به‌ پێشێلكاری یاساكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تۆمه‌تبارده‌كات

په‌یام

راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئه‌مریكا، كۆریای باكور به‌ پێشێلكاری یاساكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش تۆمه‌تبار ده‌كات.

جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی ئه‌مریكا له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كۆریای باكور پێشێلكاری یاساكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌.  

بۆڵتن به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاندووه‌، یاساكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش رێگری له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ر جۆره‌ موشه‌كێكی بالیستی ده‌كات، كۆریای باكووریش موشه‌كی كورتهاوێژی تاقیكردوه‌ته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ پێشێلكارییه‌كی روونی یاساكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌.

142 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2019

بابەتی زیاتر