Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران: ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی ناردنی هێزی ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه‌ ببینه‌وه‌

په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند ناردنی هێزه‌ی زیاتری ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ سه‌قامگیری و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی زۆر مه‌ترسیداوه‌ و ده‌بێ رووبه‌ڕووی ببینه‌وه‌.

محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌باره‌ی جوڵه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ وتی‌ ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌ و كه‌نداوی فارس سیاسه‌تی گرژی و ناكۆكی ده‌خولقێنێت و به‌ كرده‌وه‌ سیاسه‌تی‌ دوژمنكارانه‌ی خۆی ده‌سه‌پێنێت.

 كاردانه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوای ئه‌وه‌ دێت، كاربه‌ده‌ستانی واشنتۆن بڕیاریان دا 1500 سه‌ربازیی زیاتر ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ن.

هاوكات زه‌ریف دوای په‌ره‌سه‌ندنی گرژی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا، زنجیره‌یه‌ك سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی ئاسیا كرد و بڕیاریشه‌ سه‌ردانی عێراق بكات.

230 جار خوێندراوەتەوە
25/05/2019

بابەتی زیاتر